پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە بەغدا: باشتروایە پەرلەمانی کوردستان ھەر لە ئەساسدا دابخرێت

(0) / / جهان / زایەڵە بڵێسە جەبار فەرمان پەرلەمانی کوردستان یەکێتی


Mar 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانتارێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بەغدا ڕەخنەی توندی لە ئەدای پەرلەمانی کوردستان گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بڵێسە جەبار فەرمان لە پەیجی ئینستاگرامی بابەتێکی کورتی لە سەر کاری پەرلەمانی کوردستان نووسی و بە توندی ڕەخنەی لێی گرفت.
لەم بابەتە بە ناوی پەرلەمانی کوردستان خەریکی چییە، بڵێسە جەبار فەرمان جەخت دەکات کە باشتر وایە ئەم پەرلەمانە لە ئەساسدا دابخرێت.
ئەمەی خوارەوە دەقی نووسینەکەی پەرلەمانتاری یەکێتی بڵێسە جەبار فەرمانە:
پەرلەمانی کوردستان خەریکی چیە
ھەرێم وێران بوو
خەلک لە بێ موچەیی وێران بوو
گەنج ھەمووی وڵاتی جێھێشت
پەروەردە انھیاری کردوە
پرۆژە و بوژاندنەوە ھەر ھیچ
باسی چی و کوێ و چ نەھامەتیەکی ئەم ھەرێمە بکەم
پەرلەمانیش کێشەیان ئەوەیە کێ یەکەم جار راپەڕینی کرد و کێ یەکەم جار چی وت
 و کێ و کێ وکێ!!....
ھەر رۆژە و شەرە بۆکس لەنیوان گروپێکیان دروست ئەبێ و دەرگا و ماێک بە رووی یەکدا دادەخەن
گەر ئەم حالە بەردەوام بێت
باشتروایە پەرلەمان ھەر لە ئەساسدا دابخرێت.