بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە لە پێنجوێن کەسێک گیانی لەدەستدا

(0) / / کردستان / زایەڵە پێنجوێن هەنگ


Aug 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نەخۆشخانەی شەهیدانی پێنجوێن ڕایگەیاند: کاتژمێر ١٢ ی ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٣/٨/١١ تەرمی کەسێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان،پاش پشکنین و کاری پێویست بە ووتەی شایەتحاڵەکان لە شاخێک لە پشتی گوندی گۆخڵانی ناحیەی گەرمکی قەزای پێنجوێن خەریکی هەنگ بوون و بۆ هەنگوین گەڕاون،بەهۆی پێوەدانی دوو هەنگەوەو زۆری هەستیاری بەرامبەر هەنگەکان کەسەکە گیانی لەدەستداوە.

ڕونیشکراوەتەوە: کارمەندانی فریاکەوتن کاری پێویستیان بۆ کردوەو کاری پزیشکی دادی لە نەخۆشخانە بۆ کراوە.لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠ حاڵەتی پێوەدانی هەنگ و دوو پشک و مار هاتۆتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان و کاری پێویستیان بۆ کراوە.

بۆیە داواکارین لە هەنگەوانان و برا جوتیارەکان و شاخەوانان،بە وریایی مامەڵە بکەن و لەکاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی پێوەدان بە زوویی بیگەیەننە نزیکترین نەخۆشخانە.

کامەران کەریم