دامەزراندن رادەگەیەنرێت و مووچەیان لەسەر عێراق دەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە دامەزراندن مووچە عێراق


Aug 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: بڕیارە لەم مانگەدا لیوا 20 كە بە لیوا هاوبەشەكە ناوی دەبرێت دەستبەكاربن و مووچەشیان لەسەر عێراق دەبێت.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند:  لە دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق كۆبوونەوەمان ئەنجامداوە و ئەو پرسیارەمان ئاراستەی كرد و رایگەیاند هیچ گرفتێكی یاسایی و كارگێری نەماوە و دوای كاركردن بە یاسای بودجە دەستبەكاردەبن.

راشیگەیاند: بڕیارە لەم مانگەدا لیوا هاوبەشەكان دەستبەكاربن و ئەركیان پێبسپێردرێت و لە هەمانكاتدا مووچەیان لەسەر حكومەتی عێراق دەبێت لەو رۆژەی دەستبەكاردەبن مووچەیان بۆ دەبەسترێت.

کامەران کەریم