خانمانی ئێرانی سەرکەفتن بۆ بەشی فیناڵی دیویژنی B باسکەی کاپی ئاسیا
(0) /
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باسکەی خانمانی ئێران سەرکەفتن بۆ بەشی فیناڵی دیویژنی Bی کاپی ئاسیای 2023.
تیپی نیشتمانی باسکەی خانمانی ئێران نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە قۆناخی نیوە دواینی دیویژنی B کاپی ئاسیا لەگەڵ تیپی نیشتمانی ئەردەن کەوتە کێ بەر کێ و بە ئاکامی 72 بەر 54 یارییەکەیان بردەوە.
ئەم سەرکەفتنە وەکوو ڕووداوێکی مێژوویی لە وەرزشی باسکەی خانمانی ئێراندا دێتە ئەژمار.
لە درێژەی یارییەکەدا و لە بەشی فیناڵ و کۆتاییدا تیپی ئێران لەگەڵ سەرکەوتووی یارییەکان واتا تیپی ئەندونێزیا و تایلەند پێشبڕکێ ئەدات.
ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: