ئەم پارەیە دابەشدەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە جووتیار


Aug 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  دەستیان بەخەرجکردنی بڕی 10 ملیار و 500 ملیۆن دیناری دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران کردووە.

باسی لەوەشکرد:  بڕی 58 دیناری دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران وەرگیراوە و رێكارەكانی تەواو بكرێت، دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، پارەكەش بەپێی رادەستكردنی گەنم بە سایلۆ خەرج دەكرێ.

ئەوەشی خستەڕوو: تەواوی شایستە داراییەكانی جووتیاران بۆ ساڵی 2023، نزیكەی 412 ملیار دینارە، تاوەكوو ئێستا بەغدا 126 ملیار دیناری ناردووە و 285 ملیار و 25ملیۆن دیناری لاماوە، بڕیار بوو هەر 10 ڕۆژ جارێك حكوومەتی عێراق بڕە پارەیەك ڕەوانە بكات، بەڵام بەهۆی دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە و دەرنەچوونی ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجە، دابەشكردنی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2023 لە وادەی خۆیدا دوا كەوت.

کامەران کەریم