لەڕوداوێکی هاتوجۆ لە پێنجوێن کەسێک گیانی لەدەستدا
(0) /
زایەڵە - نەخۆشخانەی شەهیدانی پێنجوێن بڵاویکردەوە: لە نزیک گووندی قەلەندراوای سەر بەناحیەی گەرمکی قەزای پێنجوێن بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و سەیارەیەکی جۆری نیسان،بوە هۆی گیان لەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی کەسێکی دیکە.
هەردوو سەرنشینی ماتۆڕ سکیلەکە عەرەب بوون و بنکەی پۆلیسی گەرمک بەهاوکاری پۆلیسی پێنجوێن،تەرمی مردوەکەو بریندارەکەیان گەیاندە نەخۆشخانەی گشتی شەهیدان/پێنجوێن،دەست بەجێ لەلایەن کارمەندانی بەشی فریاکەوتن کاری پێویستیان بۆ کرا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: