ڕۆناڵدۆ سەبارەت بە سەرکەفتنی نەسر بۆ لیگی قارەمانانی ئاسیا کاردانەوەی پیشان داوە

(0) / / ورزش / زایەڵە ئاسیا وەرزش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ


Aug 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هێرشبەری تیپی نەسری عەرەبستان پاش سەرکەفتنی تیپەکەی بۆ قۆناخی کۆڕی لیگی قارەمانانی ئاسیا، بە بڵاو کردنەوەی کورتە پەیامێک لەسەر ئێکاونتی تایبەتی خۆی، کاردانەوەی پیشان داوە.

تیپی تۆپی پێ نەسری عەرەبستان 4 بەر 2 بە رانبەر بە تیپی شەبابی ئەلاهی ئێمارات یارییەکەی بردۆتەوە و گەیشتە قۆناخی کۆڕی لیگی قارەمانانی ئاسیا، ڕۆناڵدۆ لەو کێبەرکێیەدا گوڵ نا، بەڵام پاسی گوڵی تۆمار کرد.

هێرشبەری پورتێگالی و تەمەن 38 ساڵان و یاریزانی تیپی نەسر پاش سەرکەفتنی تیپەکەی بۆ لیگی قارەمانی ئاسیا لەسەر ئێکاونتی تایبەتی خۆی نووسیویەتی: یاری زۆر سەخت و دژوار، بەڵام سەرکەفتن زۆرتر گرنگە بۆ گەیشتن بە لیگی قارەمانی ئاسیا! هیچ کات هیوای خۆتان لەدەست مەدەن تا دوایین چرکەسات و قەت کۆڵ نەدەن.

هەڵبژاردنی قۆناخی کۆڕی لیگی قارەمانانی ئاسیا، 24_2023 سبەی(پێنجشەمە) بەڕێوەدەچێت.

ئامادەکردن کەژاڵ حەمیدی