کەسێک بە تۆمەتی هێنانی دەرمانی شەکرە بە قاچاخ دەستگیردەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە قاچاخ شەکرە


Aug 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەسێک لە سەید سادق بە تۆمەتی هێنانی دەرمانی شەکرە بە قاچاخ دەستگیردەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست بەشی پۆلیسی سەیدسادق لەبارەی کەسێکەوە، کە گومان دەکرێت دەرمانی قاچاخی پێبێت، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە وبەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر بڕێک دەرمانی نەخۆشی شەکرە کە تۆمەتبار بە قاچاخ و بەمەبەستی ساغکردنەوەی ھێنابووی.

کامەران کەریم