بە ئامانجی بەشداریی زیاتر لە بازاڕی عێراق؛ پێشانگای توانای وەبەرهێنان و هەناردەی ڕۆژئاوای ئێران  لە کرماشان بەڕێوە دەچێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە وەبەرهێنان کرماشان


Aug 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – بڕیارە یەکەم پێشانگای توانای وەبەرهێنان و هەناردەی ڕۆژئاوای ئێران لە پێناو گەیشتن بە بازاڕی عێراق و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی لە کرماشان بەڕێوە بچێت.
یەکەم پێشانگای توانای وەبەرهێنان و هەناردەی ڕۆژئاوای ئێران لە ڕۆژانی 7 تا 10 ی خەرمانانی 1402 ی کۆچی هەتاوی (29 ی ئاب تا 1 ی ئەیلولی 2023) بە ئامانجی پیشاندانی توانای وەبەرهێنەران و پیشەسازییەکانی کرماشان و پارێزگاکانی دیکە و ناساندنیان بە بازاڕی عێراق بەڕێوە بچێت.

یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگایە گرنگیدانە بە ڕاسپارەدانی ڕێبەری باڵای ئێران کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا جەختی لە سەر بارزگانی دەرەکی، هەناردەی نانەوتی و دیپلۆماسی ئابوری کردووەتەوە.

پێشانگاکە لە ڕووبەرێکی 2000 مەتری چوارگۆشەیی بە بەشداری 40 یەکەی وەبەرهێنەر بەڕێوە دەچێت.