هانگژو ئامادەی میوانداری لە یارییەکانی ئاسیا دەبێت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئاسیا


Aug 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پلە و پایەدارەکانی بەڕێوەبەری یارییەکانی ئاسیایی هانگژۆ بە دانانی بەرنامە جۆراوجۆرەکان خەڵکی جیهان بانگهێشت دەکەن بۆ بینینی ئەو ڕووداوە وەرزشییە گەورەیە.

یارییەکانی ئاسیایی هانگژۆ، یەکەمی مانگی تەمووز دەستپێدەکات و تێدا 45 وڵاتی ئاسیایی بەشداری دەکەن و نزیکەی 12هەزار و 500 وەرزشوان بۆ بەدەستهێنانی نیشان و مەداڵ هەوڵ ئەدەن.

لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگ تا دەسپێکی پێشبڕکێیەکان، ئەوا پلە و پایەدارەکانی بەڕێوەبەری ئەو یارییانە بە ئەنجامدانی بەرنامەی جۆراوجۆر، شاری هانگژۆ تەیار دەکەن بۆ میوانداری لەو پێشبڕکێیانە، لەوانە ئەنجامی مۆسیقای جۆراوجۆر، بڵاوکردنی جۆرەکانی تیشکی دەستکرد و هتدد
ئەنجومەنی بەڕێوەبەری یارییەکانی هانگژۆ هەموو هەوڵی خۆی ئەیات تا خەڵکی ڕاکشێت بۆ ئەو ڕێوڕەسمە.

شاری هانگژۆ سێهەمین شاری چینە کە میوانداری لە یارییەکانی ئاسیا دەکات. پێشتر، پەکین لە ساڵەکانی 1990 و شاری گوانگجۆ لە ساڵی 2010 میوانداری یارییەکانی ئاسیایان لە ئەستۆدا بوو.

ئامادە کردن:کەژاڵ حەمیدی