حكومه‌تى عێراق تاوتوێى وێستگەى ئەتۆمى دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە ئەرۆمی وێستگە عێراق


Aug 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی راگەیێندراوێکى نوسینگەى رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانى عێراق،دوێنێ بە سەرۆکایەتی موحەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنى وەزیرانى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق کۆبوونەته‌وە،لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێى وەبەرهێنانى کارۆئەتۆمى کراوە بۆ بەرهەمهێنانى وزەى کارەبا لە رێگەى دامەزراندنى وێستگەى ئەتۆمی سنوردار، بۆ بوارى مەدەنی و بەرهەمهێنانى کارەبا.

شایه‌نى باسه‌ عێراق پێویستى بە 35 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە، لەکاتێکدا بەرهەمهێنان نزیکەى 26 هەزار مێگاواتە، بۆیە بۆ بەکارخستنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی، ناچارە گازى سروشتى لە کۆماری ئیسلامی ئێران هاوردە بکات.

کامەران کەریم