تیمێک لە یاریزانانی ئەکادیمای کاراتی شۆتۆکان خورماڵ بەرەو پاڵەوانیەتی ڕۆژئاوای ئاسیا بەڕێکەوتن

(0) / / ورزش / زایەڵە ئاسیا وەرزش شۆتۆکان عێراق


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - تیمێک لە یاریزانانی ئەکادیمای کاراتی شۆتۆکان خورماڵ   بەنوێنەرایەتی هەبژاردەی عێراق بەرەو پاڵەوانیەتی ڕۆژئاوای ئاسیا بەڕێکەوتن .
 
پێنج یاریزان و سێ  داردوەر و  یەک  ڕاهێنەر بە مەبەستی بەشداری کردن لە پاڵەوانیەتی غەربی ئاسیا بەڕێکەوتن کەبڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پاڵەوانیەتیەکە بەڕێوە بچێت.
 
جێگای ئاماژە پێکردنە ئەمە دووەمین جارە یاریزانانی کاراتی خورماڵ بەشداری ئەم پاڵەوانیەتیە دەکەن،لە پاڵەوانیەتی پێشودا توانیان لە ئاستی تاک دا مەدالیای ( ئاڵتون ) ببەن بەوەش بووە یەکەمین مەدالیا ئاڵتون لە عێراقدا،وە لە ئاستی تیمیشدا توانیان سێ مەدالیای( بڕۆنز ) بەدەست بێنن.
 
کامەران کەریم