نێوی دوو یاریزانی سۆپرلیگی ئێران دەنێو پێرستی تیپی نیشتمانی عێراقدا هاتووە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش عێراق ئێران یاریزان


Sep 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی عێراق دوو یاریزانی چالاکوان لە سۆپرلیگی ئێرانی بانگهێشت کردووە بۆ هۆردووی تیپی نیشتمانی ئەو وڵاتە.

خێسۆس کاساس ڕاهێنەری ئسپانیایی تیپی نیشتمانی عێراق پێرستی ئەندامانی تیپی نیشتمانی ئەو وڵاتەی بۆ ئامادەبوون لە تۆرنۆمێنتی دۆستانەی پاشای تایلەند ڕاگەیاندووە.

لەو پێرستەدا نێوی دوو لێژیۆنێری عێراقی دەبینرێت کە لەم وەرزەدا یارییان بۆ سۆپر لیگی ئێران کردووە. 
فەهد تالب گوڵپارێز تیپی پیشەی نەوتی ئابادان و عەلی عەدنان بەرگریکاری ەیپی مێسی ڕەفسەنجان دوو یاریزانی عێراقی و یاریزانی ئێستەی ئێرانن، کە نێویان دەنێو پێرستی تیپی نیشتمانی وڵاتی عێراقدا بوونی هەیە.

بشار رەسەن ئەستێرەی پێشووی تیپی پێرسپۆلیس و ئێستای تیپی (قەتەری)ش نێوی دەنێو هەمان پێرستدا بوونی هەیە.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی