پارێزگاری هەڵەبجە: کردنەوەی مەرزی سازان مایەی خۆشحاڵییە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە مەرزی سازان


Sep 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەڕێز محمدشیاع سودانی؛سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڕێز سەرۆکودەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان،بەڕێزان  سەرجەم تیمەوەزاریەکان لەحکومەت و پەرلەمان 

بەخۆشحاڵیەوە دوای پشتیوای بەرفراوانتان لە خوێنەوەکان بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە لە عێراق، ئەم هەنگاوەشتان لە کردنەوەی مەرزی سازان مایەی خۆشحاڵیمانە، کە دەروازەیەکی گرنگ بە ڕووی پارێزگای هەڵەبجە دەکاتەوە.

وتیشی: هیوادەخوازین هەمیشە بەردەوامبن لە پشتیوانی کردن لەو شارەی کە شەهیدەکان و ئەو تاوانەی کە بەرامبەری ئەنجامدراوە بووەتە هێمای ستەمی دیکتاتۆریەت لەهەموو عێراقدا، ئێمە ستایشی زۆرمان بۆ ئەم هەنگاوەی  هەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و وەزارەتەکانی حکومەت و هەموو و دامەزراوە فیدڕاڵیەکان  هەیە، لەخوای گەورە داواکارین ئەم هەنگاوت ئاسایش و ئارامی و هەلی کار و بوژاندنەوە بەدوای خۆیدا بهێنێت.

کامەران کەریم