خوێندنی باڵای عیراق بۆ هەرێم: دانپیادانانی زانكۆ ئەهلیەكانتان هەڵدەوەشێنينەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان زانکۆ خوێندنی باڵا


Sep 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عیراق بەنیازە دانپیادانان بەسەرجەم زانكۆ و كۆلێژە ئەهلیەكانی هەرێمی كوردستاندا هەڵبوەشێنێتەوە.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق كە بەمەبەستی دامەزراندنی دەرچوانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئاڕاستەی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی كردوە تیایدا زانیاری پێداون كە پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستانیان لەبارەی دانپیادانانەوە ئاگادار كردۆتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق بۆ ئەنجومەنی راژەی رونكردۆتەوە كە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمیان ئاگادار كردۆتەوە كە پێویستە هەستن بە دانپیادانان بە سەرجەم زانكۆ و كۆلێژە ئەهلیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان كە لەگەڵ دەستورو یاسادا یەك دەگرێتەوەو بەپێچەوانەوە دانپیادانانی زانكۆ و كۆلێژە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێننەوە لەسەر بنەمای مامەڵەی هاوشێوە .
جێی ئاماژەیە ئەنجومەنی راژەی عیراق لە نوسراوێكیدا داوای زانیاری كردوە لەبارەی ئەو زانكۆ و پەیمانگا تایبەتانەی هەرێمی كوردستان كە لە بەغدا دانپیادانراون بەمەبەستی دامەزراندنی دەرچوەكانیان و لەوەڵامدا ئەم رونكردنەوەیەیان ئاڕاستە كردون.