وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران: هەرێمی کوردستان بۆتە مۆڵگەی ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئیتڵاعات هەرێمی کوردستان ئاژاوە جودایی خوازی ئیسماعیل خەتیب


Sep 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – وەزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆتە ناوەندێک بۆ چالاکیی هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی.
سەید ئیسماعیل خەتیب وزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرنامەیێکی کەناڵی نیشتیمانیی ئەو وڵاتە تایبەت بە شەڕی هەواڵگری و دەروونی و چەند ڕەهەندی دژی ئێران، باسی لە بوونی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە خاکی هەرێمی کوردستانی کرد.
وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران وتی: هەرێمی کوردستانی عێراق بۆتە ناوەندێک بۆ چالاکیی دەزگا هەواڵگری و سیخوڕییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و هەموو جوداییخوازەکان لەوێ دەژێینەوە.
وتیشی: ئەڵمانیا ئاڵای دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەوری یەک کۆدەکاتەوە و ئەمانە چەند نموونەیێکی چالاکیی دەزگا هەواڵگرییەکان دژی ئاسایشی وڵاتە.
باڵاترین بەرپرسی ئەمنیی ئێران سەبارەت بە ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردووی ئەم وڵاتە، وتی: ساڵی ڕابردوو شتێ ڕووی دا و پێشبینی ئەوەمان کردبوو کە سێ کوچکەی دەزگا هەواڵگرییەکان و توێژینگەکان و ناوەندی ناحکومی لە دەرەوە و بەشێک لە ناوەندەکان کە دژبەری حکومەتن، بە هۆی تیرۆریست بوونیان و جوداییخوازییان و وابەستەییان بە ڕژێمی پێشوو، بڕیارگەلێک لە کۆتایی ساڵی ١٤٠٠ دەدەن کە بەڵگەنامە و ڕآپۆرتەکانی لەبەردەست دایە و هیوادارین بتوانین ئەمە بکەینە دێکۆمێنتارییەک و بڵاوی بکەینەوە.
ئاماژەی بەوەش دا؛ زیاتر لە ٥٠ دەزگای ئەمنی، چەندین دانیشتن و کۆبوونەوەیان لە وڵاتانی جۆربەجۆر ئەنجامدا و زیاتر لە ٢٠٠ میدیا بۆ ئەم کارە ئامادە کران و بە یارمەتی تۆڕێک لە ناوەندی ناحکومی و بەکارهێنانی میدیا و سۆشیاڵ میدیا فیتنە و ئاژاوەیان لە وڵات نایەوە.