پاڵەوانێتی باڵەی ئاسیا/ خانمانی ئێرانی یەکەم بردنەوەی خۆیان تۆمار کرد

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران خانمان


Sep 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ــ تیپی نیشتمانی باڵەی وڵاتی ئێران ئەمڕۆ بەرانبەر بە تیپی فیلیپین یارییەکەی بردۆتەوە.
 
تیپی باڵەی نیشتمانی خانمانی ئێران لە درێژەی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئاسیا لە قۆناخی دووهەمدا ئەمڕۆ لەگەڵ تیپی فیلیپین پێشبڕکێ داوە.
 
خانمە وەرزشوانانی ئێرانی پاش دووجار دۆڕان بەرانبەر بە تیپی ژاپۆن و هێند لە ڤۆناخی سەرەتاییدا، ئەمڕۆ بەرانبەر بە تیپی فیلیپین بە ئاکامی 3 بەر 2 یارییەکەیان  بردۆتەوە.
 
سبەی لە درێژەی پێشبدکێیەکاندا تیپی ئێران لەگەڵ هۆنگ هۆنگ پێشبدکێ ئەدات
 
ئاکامی پێشبڕکێیە بەڕێوچووەکانی ئەمڕۆ بەم شێوازەیە:
 
موغولستان 3 ــ ئوزبەکستان 0
هێند 0 ــ چین 3
ژاپۆن 3 ـــ قەزاقستان 0
تایلەند 3 ــ کووریای باشوور 0
ئێران 3 ـــ فیلیپین 2
ئوسترالیا 0 ـــ ڤیتنام 3
 
ئەو خولە لە پێشبڕکێیەکان بە ئامادەبوونی 14 تیپی و بە میوانداری وڵاتی تایلەند لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.
 
کەژاڵ حەمیدی