بەدەستهێنانی سێ مەداڵی ئاڵتوونی لە لایەن ڤۆشۆکارێکی کوردستانی، لە پێشبڕکێیەکانی جیهانیدا
/
ورزش
/
زایەڵە
کوردستان
وەرزش
سنە
زایەڵە ـــ ڤۆشۆکارێکی خەڵکی کوردستان توانیویەتی لە پێشبڕکێیەکانی جیهانی وەرزشی ڤۆشۆدا، 3 مەداڵی ئاڵتوونی بەدەستبهێنێت.
فاتح حەیدەریان ڤۆشۆکاری شایستەی کوردستانی و دانیشتووی شاری سنە و تەنیا نوێنەری ئێران لە پێشبڕکێیەکانی جیهانی تورنۆمێنتی گورجستان توانیویەتی 3 مەداڵی ئاڵتوونی لە بەشی تالو و لە سێ فۆرمی بەچک و بێچەک، بباتەوە.
ئەو پێشبڕکێیانە بە بەشداربوونی 15 وڵاتی جیهان لە شاری باتۆمی گورجستاندا بەڕێوەچوو.
شایانی ئاماژەپێدانە کە تەنیا نوێنەری وڵاتی ئێران لەو پێشبڕکێیانەدا فاتح حەیدەریان بوو و ناوبراو بە هۆی بانگهێشتی فیدراسیۆنی ڤۆشۆی گورجستانەوە بەشداری ئەو پێشبڕکێیانەی کردووە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: