هەواڵی پێشنیاری میوانداری ئەمریکا لە ئۆڵۆمپیکی زستانی، سالک لیک سیتی پشتڕاست کرایەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئەمریکا ئۆلۆمپیک زستانە


Sep 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەمریکا هەواڵی پێشنیاری میوانداری لە ئۆڵۆمپیکی زستانی لە (سالک لیک سیتی)دا پشتڕاست دەکاتەوە.

لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆڵۆمپیک و پارێ ئۆڵۆمپیک(USOPC) پێشنیاری سالت لیک سیتی بۆ میوانداری یارییەکانی زستانی پشتڕاست دەکاتەوە.
نوێنەرانی USOPC دەڵێن، بەڕێوەبردنی پێشبڕکێیەکان لە ساڵی 2034 سەبارەت بە ساڵی 2030 دەبێ باشتر بێت، لەبەر ئەوەی لوس ئانجلێس میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی هاوینی 2028ی لە ئەستۆدایە.

جین سایکس، سەرۆکی USOPC دەڵێت: پێموابێ هیچ پێشنیارێک ئەوندەی پێشنیاری سالت لیک سێتی بۆ ساڵی 2030 و تەنانەت 2034 ریش، سەرنجڕاکێش نابێت.

سوئیس و فەڕنسە و سوئید ئەو وڵاتانەن کە بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی زستانی 2030 دەکەن.

سالت لیک سیتی پێشتریش میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی زستانی 2002 لە ئەستۆدا بوو.

کەژاڵ حەمیدی