گوژمەیەك بۆ پرۆژەی كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی سێمێل خەرج دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سێمێل پڕۆژە خزمەتگوزاری شارەوانی


Sep 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شاڕەوانی ڕایگەیاند: بەمەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارۆچكەكە و زیاتر خزمەتكردنی دانیشتووانی سێمێل، گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی سنووری شارەوانییەكە خەرج دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری دەركرد بۆ خەرجكردنی گوژمەی پێویست بەمەبەستی نۆژەنكردنەوە و كۆنكرێتكردنی چەند كۆڵانێك لە سێمێل لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك.

گوژمەكە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی و پلانی ساڵی 2023، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی و ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سێمێل ڕەزامەندی خەرجكردنی دراوە.

کامەران کەریم