جوتیاران ڕێگای سەرەکی پێنجوێن ــ سلێمانیان داخست

(0) / / کردستان / زایەڵە کشتوکاڵ جووتیار پێنجوێن


Sep 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی ساغنەبوونەوەو پارە نەکردنی  بەرووبوومە کشتوکاڵییەکانیانەوە، جوتیارانی پێنجوێن ڕێگای سەرەکی پێنجوێن ــ سلێمانیان داخست.

بەهۆی ساخنەبوونەوەی بەرهەمەکانیانەوە، چەند ڕۆژێکە جووتیارانی پێنجوێن دەستیانداوەتە دەربڕینی ناڕەزایی و خۆپیشاندان و دوێنێش بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ڕێگای پێنجوێن سلێمانیان داخست.

ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە " ملەکەوە" دەستیان بەخۆپیشاندان کردووەو ڕێگاکەیان داخستووەو تەنها ڕێگا بە هاووڵاتی مەدەنی دەدەن کە تێپەڕێت.

بەپێی زانیارییەکان بەشێک لەجوتیارانی پێنجوێن لەگەڵ زانا عەبدولڕەحانی قایمقامی پێنجوێن بەرەو هەولێر کەوتوونەتە ڕێ بۆ سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ.

کامەران کەریم