ئێران:  ئاسایشی کەنداوی فارس دەبێت بە هاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچەکەوە دابین بکرێت

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران کەنداوی فارس


Sep 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سوپاسالاری ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس دەتوانن ئاسایشی ناوچەکە دابین بکەن.
 سوپاسالاری ئێران وتی کە وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس توانای پێویستیان بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە هەیە و دەتوانن بە هاوکاری یەکتر و بێ دەستێوەردان و ئامادەبوونی بێگانەکان، ئاسایشی ناوچەکە دابین بکەن.
فەریق محەممەد باقری ڕۆژی پێنج شەممە 21 ی ئەیلولی 2023 لە تاران پێشوازیی لە مەتەر بن ساڵم بەلوشی فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای عۆمان و شاندی یاوەری کرد و بە ئاماژە بە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات، وتی کە پەیوەندی نێوان هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و عۆمان، ستراتیژی و بەردەوامە.

باقری جەختی لە سەر بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە و وتی: خاڵە هاوبەشەکانی مێژوویی، کەلتوری، ئائینی و سیاسی دەتوانێت هاندەری زیاتربوونی پەیوەندیی نێوان هێزە چەکدارەکانی هەر دوو وڵات بێت.

سوپاسالاری ئێران هەروەها جەختی لە سەر هاوکاریی نێوان تاران و مەسقەت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشە ناوچەییەکان کردەوە و وتی: ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئاسایشی ناوچەی کەنداوی فارس دەبێت لە ڕێگای پێکەوەبوون و هاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچەکەوە دابین بکرێت، لە بەر ئەوەی کە وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس توانای ئەوەیان هەیە و دەتوانن بە هاوکاری هاوبەش و بێ دەستێوەردانی دەرەکی ئەم ئاسایشە دابین بکەن.

مەتەر بن سالم بەلوشی فەرماندەی هێزی وشکانی عۆمانیش ڕایگەیاند کە سیاسەتی وڵاتەکەی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانە لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و نزیکبوونی هەر دوو وڵات لە گەروی هورمۆز گرنگی پەیوەندییەکانی زیاتر کردووە./