باسکەی ئێران لەدەستەی یەکەمی پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردەی پاڵەوانێتی ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان ئێران ئاسیا


Sep 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باسکەی ئێران لە دەستەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیای 2025دا جێگیر بووە.

ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا لە شاری دوحێ بهڕێوەچوو و دەستەبەندی پێشبڕکێیەکان دەرکەوت و تیپی نیشتمانی ئێران لە دەستەی یەکەم و لەگەڵ ئوسترالیا، نیوزلەند، ژاپۆن، لوبنان و ئەردن جێگر بووە.

24تیپی ئامادەبوو بۆ پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردن بۆ 6 کۆڕی 4 تیپییەوا دابەش دەبن و پاش کێ بەر کێ لە 3 بەشدا 16 تیپ ئیزنی بەشداری پێشبڕکێیەکانی کاپی ئاسیای 2025 وەردەگرن.

شایانی ئاماژەیە ئەو 16 تیپە بەشداری پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی 2027ی قەتەریش دەکەن.

کەژاڵ حەمیدی