سەرکەفتنی تیپی باسکەی تازەلاوانی ئێرانی بەرانبەر بە تیپی قەتەر

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران قەتەر


Sep 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی باسکەی تازەلاوانی ئێرانی بەرانبەر بە تیپی قەتەر لە پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیای تەمەن خوار 16 ساڵ سەرکەفتنی بەدەست هێنا.

پێشبڕکێیەکانی باسکەی تازە لاوانی کوڕانی تەمەن خوار 16 ساڵی ئاسیا لە شاری دوحێ وڵنتی قەتەر لە قوناحی سەرەتاییدا بەڕێوەچوو و تیپی نیشتمانی ئێران لە سێهەمین دیداری خۆی بەرانبەر بە قەتەری میواندار، بە ئاکامی 86 بەر 56 یارییەکەی بردەوە و سەرکەفت.

تیپی نیشتمانی کۆڕانی تەمەن خوار 16 ساڵی ئێرانی پاش دوڕاندن بەرانبەر بە ژاپۆن و بردنەوەی بەهێزانە بەرانبەر بە تیپی عەرەبستان، ئەوا بەرانبەر بە قەتەریش یارییەکەی بردۆتەوە.

تیپی نیشتمانی باسکەی ئێران بە هۆی دوو سەرکەفتن و یەک دۆڕاندن لەسەر پلەی دووهەمی کۆڕی Bی جێگر بووە.

کەژاڵ حەمیدی