بومەلەرزە لە هەولێر ڕوویدا

(0) / / کردستان / زایەڵە بوومەلەرزە کوردستان هەولێر


Sep 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 02:23 ی پاشنیوەڕۆ بۆ شەشەمینجاربومەلەرزە لە نزیک سەنتەری شاری هەولێر ڕوویدا.

ئەو شارەزایە بواری کەشناسێ دەڵێت: گوڕی بومەلەرزهکە 2.7 پله به پێوەری ڕێختەر بووەو

چەقەکەی قوشتەپه بووە کە  12 کیلۆمەتر باشووری شاری هەولێر دوورەو قوڵایی بوومەلەرزەکەش  7 کیلۆمەتر ژێر زەوی بووە.

شارەزایانی بوومەلەرزەزانی ئاماژە بەم بومەلەرزانەش دەکەن کە ئەمڕۆ  2023/9/22 لە هەولێر ڕوویانداوە:

ــ بومەلەرزەیەک بەپلەی 2.9 پلەی ڕەختەر لە نێوان دێگەڵە و ناحێیەی کەسنەزان لە پارێزگای هەولێر ڕوی دا لە کاتژمێر 8:25 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان لە قولای 8 کیلۆ مەتر بوە چەقی بومەلەرزەکە لە نێوان حاجی وسوو و باخچەی گەورە بوە لە نێوان دێگەڵە و ناحێیەی  کەسنەزان.

ــ بومەلەرزەیەک بەگوڕی 2.6 پلەی ڕەختەر لە نێوان دێگەڵە و هیران ڕوی دا لە کاتژمێر 9:06 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان لە قولای 10 کیلۆ مەتر چەقی بومەلەرزەکە کانی پەللک و عەلیاوە بوە لە سنوری پارێزگای هەولێر.

ــ بومەلەرزەیەکی دیکە بەپلەی 3.2 پلەی ڕەختەر ناحیەی دێگەڵە ی هەژاند لە کاتژمێر 11:54 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان لە قولای 10 کیلۆ مەتر چەقی بومەلەرزەکە لە نێوان گوندی سماقە شیرینی بچوک و سماقە شیرینی گەورە بوە لە ناحیەی دێگەڵە و تاوەکوو ئێستا سێ بومەلەرزە لە باشوری خۆرهەلاتی پارێزگای هەولێر ڕوی داوە.

کامەران کەریم