خاتوو کیانی تەنیا ئەستێرەی لقی وەرزشی تالۆی ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش خانمان کوردستان هانگژۆ


Sep 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خاتوو زەهرای کیانی نوێنەری وڵاتی ئێران لە لقی وەرزشی تالۆدا و لە پێشبڕکێیەکانی هانگژۆی ئاسیا نیشانی زێوی بردۆتەوە.

لە درێژەی پێشبڕکێیەکانی ڕۆژی چوارمی ڤۆشۆی یارییەکانی ئاسیایی 2023ی هانگژۆ، خاتوو زەهرا کیانی لە بەشی جین شۆ ــ چیانگ شو، لەگەڵ ڕەقیبەکانی حۆی کێبەرکێ داوە و توانیویەتی نیشانی زێوی ئەو پێشبڕکێیانە بباتەوە و ئەوە وەکوو یەکەمین نیشانی نوێنەرانی وەرزشی ڤۆشۆی ئیران دێتە ئەژمار.

نوێنەری شایستەی وڵاتی ئێران بە گشتی لە دوو فۆرمدا و بە هۆی بەدەست هێنانی سەرپشکی 19.436 مەداڵی زێوی تالۆی یارییەکانی هانگژۆی ئاسیای بردەوە، لە هەمان فۆرمدا خانمە وەرزشوانی چینی بە سەرپشکی 19.600 پلەی یەکەم و نوێنەری ڤیتنام بە سەرپشکی 19.426 لەسەر پلەی دووهەم ڕاوەستا.

کەژاڵ حەمیدی