گوژمەی 241 ملیۆن دینار بۆ ژمارەیەك پرۆژە لە سلێمانی خەرج دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی پڕۆژە کوردستان


Oct 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار لەڕاگەیەنراوێکیدا ئاشکرایکرد: بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (241,595,780)دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژە لە سێكتەرەكانی شارەوانی و ئاو لە سنووری سلێمانی ودەوروبەری.

ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانی و ئاوە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و دەوروبەری بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی دروستكردنی شەمعەی ئاو لە ناوچەی قڕگە، ڕاكێشانی بۆریی ئاو بۆ چەند كۆڵانێكی گەڕەكی تانجەڕۆ، چاككردنەوەی شكاوی بۆری لە گەڕەكەكانی قەزای شارەزوور، كاری چاكسازیی كڕاندنی قیر لە شاری سلێمانی، ڕاكێشانی بۆریی ئاو لە گەڕەكی زەرگەتە و چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو، ڕاكێشانی بۆریی ئاو لە گەڕەكی فەرمانبەران.

ئەو گوژمەیە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی بەپێی پلانی پرۆژەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2023 خەرج دەكرێت.

کامەران کەریم