پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگــادار دەکـاتەوە
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیانی پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین و چەمچەماڵ ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: دەبێت کارتی بانکیتان هەبێت.
سەبارەت بە دەرهێنانی پاسپۆرتی جۆری ئەی، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی ھەڵەبجە و نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان، ڕانیە و چەمچەماڵ ئاگادار دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: “ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی جۆری (A) بکەن، ئەوا پێویستە بۆ پێدانی ڕسوماتی پاسپۆرتەکەیان کارتی بانکییان هەبێت.
ئاماژە بەوەش دەکات: ئێستا خەریکی دانانی ئامێری ئەلیکترۆنیی خوێندنەوەی کارتی بانکیین، بەمەبەستی گۆڕینی سیستەمی پێدانی پارە لە شێوەی کاشەوە بۆ کارتی بانکی.
دەشڵێت: پێویستە ئەو ھاووڵاتیانەی مامەڵەی دەرھێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان ھەبوو لەو بەڕێوەبەرایەتی و نووسینگانەی ئاماژەی پێکرا ئاگاداربن، پێش وەختە کارتی بانکیان پێبێت بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: