1 / 11
2 / 11
3 / 11
4 / 11
5 / 11
6 / 11
7 / 11
8 / 11
9 / 11
10 / 11
11 / 11

(0) / چند رسانەای


Mar 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند بە هاوكاری فەوجێكی دژە تیرۆر لە سلێمانی چالاكییەكی هەواڵگرییان كردووە و لە هەڵەبجە دوو ئامانجیان پێكاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند بەهاوكاری فەوجێكی دژە تیرۆر لە سلێمانی چالاكییەكی هەواڵگرییان كردووە و لە هەڵەبجە دوو ئامانجیان پێكاوە كە تاوانی بەچاوبینراویان هەبووە.  
بەپێی بەیاننامەیەکى دەزگاکە کەوتووە، لەسەر فەرمانى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران لە سێ پارێزگا چالاکی هەواڵگریان ئەنجامداوە و چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە.  

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە چالاکییەکان لەهەرێمى کوردستان بووە، کە فەوجێکى سەر بە دەزگاکە توانیویانە دوو ئامانج بپێکن لە هەڵەبجە کە تاوانی بەچاوبینراویان هەبووە، ئەوەش دواى کۆکردنەوەى زانیارى هەواڵگرى لەلایەن دژە تیرۆرەوە.  

لەبەیاننامەکەداهاتووە، هێزەکانى دژە تیرۆر بەگشتى هەشت ئەندامى داعشیان لە زنجیرە چالاکییەکاندا دەستگیرکردووە.

کامەران کەریم