بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی هاووڵاتیەك دەستگیر کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە بڕینی دار سروشت


Oct 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر دەرچوون بۆ سنوری گوندی ( خەربەندەلو ) ، هاووڵاتیەکیان بەدیکرد کە هەستابوو بە بڕینی ژمارەیەك داری سروشتی ، هەر بۆیە لە لایەن مەفرەزەی ناوبراوەوە دەستگیر کرا و هەروەها دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و سەرجەم دارە بڕاوەکان و موشارێکی داربڕین و ( ٢ ) تەورداس .

پاشان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

کامەران کەریم