دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا دوادەخرێت
(0) /
زایەڵە - وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند لەپێناو تەواوکردنى ڕێکارەکانى خۆتۆمارکردن، دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا دوادەخرێت بۆ (٢٥-١٠-٢٠٢٣).
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندى گشتى پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا و بۆ تەواوکردنى ڕێکارەکانى خۆتۆمارکردن و وەرگرتنى مۆڵەتى خوێندن لە وەزارەتەکان و ھەروەھا بەھۆی دەرچونی رێنمایی نوێی ژمارە (١١)ی سالی ٢٠٢٣ تایبەت بە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، تاوەکو ئەوانەی سوودمەند دەبن لە ڕێنماییەکە، بتوانن رێکارەکانی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی مۆلەتی خوێندن ئەنجام بدەن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە: دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا/ دیپلۆمی باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و دیپلۆمى باڵاى دوو ساڵەى کلینیکى پزیشکى و ماستەر و دکتۆرا لە گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) لە ڕۆژى یەکشەمە رێکەوتی (١٥-١٠-٢٠٢٣) دوادەخرێت بۆ رۆژى چوارشەمە ڕێکەوتى (٢٥-١٠-٢٠٢٣).
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: