قایمقامی هەڵەبجە داواکاریەکی هەیە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە سەیددسادق پێنجوێن


Oct 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامی هەڵەبجەئاشکراکرد:پێمان باشە قەزاكانی سەیدسادق و شارەزوور و پێنجوێن بخرێنە سەر پارێزگای هەڵەبجە.

نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت: بەهۆی بوونی كێشە لە دیاریكردنی سنوری ئیداری پارێزگای هەڵەبجە، لە پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەری دواخراوە، بەڵام پێشبینی دەكەن پڕۆژەكە پەسەند بكرێت.

نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە لە پەراوێزی دیداری مێری  راگەیاند :لە چەند مانگی رابردوو خویندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق كراوە و  دەبوایە پڕۆژەكەش پەسەند بكرێت، بەڵام بەپێی زانیارییەكانمان بەهۆی بوونی ناكۆكی لەسەر داواكردنی هەندێك شوێنە، دواجاریش داوایان كردووە كە سنوری ئیداری پارێزگاكە نەگەیشتۆتە پەرلەمان، ئێستا لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق كە پێشتر مەیدانییەن هاتوون و سنوری ئیدارییان دیاریكردووە، داوامان لە پلاندانان كردووە ئەو نەخشەیە ئاڕاستەی پەرلەمان بكەن.

سەبارەت بەوەی پێیان باشە قەزای سەیدسادقیش بخرێتە سەر هەڵەبجە، ناوبراو وتی :لەئێستادا نەخێر، ئەوەش بەهۆی ناكۆكی لایەنە سیاسییەكان كە رێگر بوون، بەڵام هیوادارین لە داهاتوودا قەزاكانی سەیدسادق و شارەزوور و پێنجوێنیش بخرێنە سەر پارێزگای هەڵەبجە.

کامەران کەریم