ویست و حەزی هێندیەکان لەمەڕ میوانداری بۆ ئۆڵۆمپیکی 2036

(0) / / ورزش / زایەڵە ئۆلۆمپیک وەرزش هیند


Oct 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەرۆک وەزیرانی هێند هەواڵی لە ویست و حەزی ئەو وڵاتە داوە لەمەڕ میوانداری بۆ ئۆڵۆمپیکی 2034.

"نارندرا مودی" سەرۆک وەزیرانی هێند هەواڵی لەسەر مەیل و حەزی ئەو وڵاتە داوە بۆ میوانداری ئۆڵۆمپیکی 2034، وڵاتی هێند لەم چەن ڕۆژەدا میوانداری سەد و چل و یەکەمین کۆبوونەوەی شاندی بەڕێوەبەری لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک IOCی لە ئەستۆدا بوو.
لەو کۆبوونەوەدا ناوبراو وتی: هێند زۆر حەزی لەسەر میوانداریە بۆ ئۆڵۆمپیک و بۆ خۆتەیار کردن بە مەبەستی بەڕێوەبردنی ئۆڵۆمپیکێکی بێوێنە هەموو هەوڵ و توانای خۆی بەکار دێنێت، لەبەر ئەوەی ئەمە ئاواتی هەموو خەڵکی هێندە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ناوبراو هێند دەیهەوێت بۆ میوانداری ئۆڵۆمپیکی لاوانی ساڵی 2029 داخوازی خۆی ڕاگەینێت.

هولەند، ئەندونێزیا، مەکزیک وڵاتانی دیکەی خوازیارن بۆ میوانداری ئۆڵۆمپیکی 2034. 
یاریەکانی 2024 لە شاری پاریس، 2028 لە لوس ئانجلێس و 2032 یش لە شاری بریزبێن بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی