تاکتیکی کەیرۆش بەرانبەر بە ئێران چیە؟
(0) /
زایەڵە ـــ گۆڤارێکی قەتەری هەواڵی لە پلانی کارلۆس کەیرۆش داوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تیپی نیشتمانی ئێران.
تیپی نیشتمانی تۆپی پێ وڵاتی ئێران بڕیارە ڕۆژی سێشەمە و لە بەشی فیناڵ و کۆتایی تورنۆمێنتی چوارلایانەی ئەردەن لەگەڵ تیپی نیشتمانی قەتەر بە ڕاهێنەری کارلۆس کەیرۆش دیدار و پێشبڕکێ هەبێت.
هەر لەم بارەوە گوڤاری "ئەلوەتەن"ی قەتەر ڕاپۆرتی داوە: کارلۆس کەیرۆش لە یاری لەگەڵ تیپی نیشتمانی عێراق بە هۆی درەوشاوەیی "مەشعەل برشم" توانی سەرکەوتوویی بەدەست بهێنێت.
کەیرۆش لە یاری لەگەڵ عێراقدا بە پێچەوانی ڕابردوو پێکهاتەی تیپەکەی گۆڕی ، ڕاهێنەری پورتێگالی لە بەشی فیناڵدا بڕیارە بەرانبەر بە تیپی ئێران واتا تیپی پێشووی خۆی یاری بکات، یارییەکی گرنک و زۆر هەستیارانە، بێگومان ناوبراو خەریکی لێکدانەوەیە بەڵکوو باشترین پێکهاتە هەڵبژێریت.
تێبينيێك بنێرە: