عێراق سێ رۆژ ماته‌مینی بۆ غەززە راگه‌یاند
(0) /
زایەڵە - وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به توندی ئیدانه‌ی بۆردومانی ئیسرائیل بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و ماوه‌ی سێ رۆژیش له ته‌واوی ئه‌و وڵاته ماته‌مینی گشتی راگه‌یه‌ندرا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، پێداگیری له هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی به‌رامبه‌ر دۆزی فه‌ڵه‌ستین كرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داوا له وڵاتانی زلهێزیش ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كاریگه‌رن، ده‌ستوه‌ردانی خێرا بۆ ئه‌م پێشێلكارییانه بكات.
سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە کەرتی غەززە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی تەندروستی غەززەش، 500 کەس کوژراون و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.
پێش ئەو هێرشەش تەندروستی غەززە، ئاماری قوربانیانی 11 رۆژی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتی غەززە بڵاوکردەوە، کە زیاتر لە سێ هەزار کەس کوژراون و نزیکەی 13 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
لە بەرامبەر ئەوەشدا، لە ئەنجامی هێرشەکانی حەماس، زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
تێبينيێك بنێرە: