شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان


Oct 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هونەر جەمال وتەبێژى وەزارەتى دارایی و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیاند: هەفتەى داهاتوو شاندى دانوستاندنکارى حکومەتى هەرێمى کردستان دەچێتەوە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانى هەردوو وەزارەتى دارایی و نەوتى عێراق کۆدەبنەوە.

وتیشی  دانوستاندنەکانى هەفتەى داهاتوو لەگەڵ ئەو دوو وەزارەتە بۆ گەڵاڵەکردنى پڕۆژەیەکى هاوبەشە کە رەوانەى پەرلەمانى بکەن بەمەبەستى هەموارکردنى ئەو مادانەى یاسای بودجەى گشتى کە پەیوەندارن بە شێوازى دیاریکردنى پشکى هەرێمى کوردستان و خەرجکردنى شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى نەوت کە کێشەیان تێدایە.

ئەو سەردانەى شاندى دانوستاندنکارى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەدواى ئەوە دێت 18ى ئەم مانگە ئەو شاندە بە یاوەرى ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان و تەیف سامى، وەزیرى دارایی حکومەتى عێراق، لە لیژنەى دارایی پەرلەمان ئامادەبوون و گفتوگۆیان لەسەر ئەو بەربەستانە کرد کە لە بەردەم ناردنى پشکى هەرێمى کوردستانن لە بودجەى گشتى.

کامەران کەریم