سەرکەفتنی تیپی نیشتمانی تێنیسی خانمانی ئێران بۆ کۆڕی 2ی ئاسیا و ئوقیانووسیە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران خانمان


Oct 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تێنیسی خانمانی وڵاتی ئێران بۆ کۆڕی 2ی ئاسیا و ئوقیانووسیە سەرکەفت.

لە درێژەی پێشبڕکێیەکانی تێنیسی"بیلی جین کینگ کاپ" ئەمڕۆ تیپی نیشتمانی خانمانی ئێران بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی لائۆس و بە ئاکامی 2 بەر 1 یارییەکەی بردەوە و سەرکەفتنی بەدەست هێنا.

کەوابوو خانمانی تێنیسۆری ئێرانی گەیشتنە کۆڕی 2ی ئاسیا و ئۆقیانووسیە

خانمانی وەرزشوانی ئێران پێشتر تیپی عێراق و عەرەبستانیشیان بەزاندبوو.
ئەو پێشبڕکێیانە لە بەرواری 26ی مانگی ڕەزبەرەوە لە بەحرەیندا خەریکە بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی