هەفتەی داهاتوو دەوامی خوێندن لە زانکــــــــــــۆی سلێمانی دەست پێ دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە زانکۆ کوردستان دەوام


Oct 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -  پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران رایگەیاند: لە روانگەی خەمخۆرییان بۆ ئایندەی ٢٣ هەزار خوێندکاری زانکۆکەیان، بڕیاریان داوە هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی دەستپێبکاتەوە.
 وتیشی:  راگرتنی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی مەترسی لەسەر ئایندەی ٢٣ هەزار خوێندکاری زانکۆکە دروستکردووە، بەوپێیەی لە ئەگەری دەستپێنەکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ هەڵدەپەسێردرێت.
کامەران کەریم