پارئاسیایی هانگژۆ/ نیکو روزبەهانی: دەمەوێت لە پارسیدا نیشانی زێڕ ببمەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە هانگژۆ وەرزش کوردستان ئێران ئاسیا


Oct 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ خاتوو نیکو روزبەهانی خانمە وەرزشوانێکی ئێرانی پاش بەدەستهێنانی نیشانی بۆڕۆنزی کێشهەڵگری لە چوارمین خولی یارییەکانی پار ئاسیایی، هیوای خۆی لەمەڕ ئۆڵۆمپیکی پاریس دەربڕیوە و دەڵێت: لە ماوەی کەمتر لە یەکساڵی دیکەدا لەسەر پلەی یەکەمی یارییەکانی پار ئۆڵۆمپیکی پاریس ڕائەوێستم.
 
 
خاتوو روزبەهانی بە کنتڕۆڵکردنی کێشی 126 گرامەوە توانیویەتی لە دەستەی +86 کیلۆگرامدا، پلەی سێهەم بەدەست بهێنێت.
 
وەرزشوانی خەڵکی چین"ژوئمی دەنگ" بە هەڵگرتنی کێشی 153 کیلۆگرام لەسەر پلەی یەکەم و "سیریانتی"  وەرزشوانی خەڵکی ئەندونێزیا بە کنتڕوڵکردنی کێشی 130 گرام توانیوی مەداڵی زێو بباتەوە و پلەی دووهەم بەدەستبهێنێت.
 
کەژاڵ حەمیدی