یارییەکانی پارئاسیایی/ خاتوو سارە جوانمەردی وەکوو ئەندامی لێژنەی وەرزشوانانی پارئۆڵۆمپیکی ئاسیا دەستنیشان کرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئاسیا خانمان


Oct 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ئاکامی هەڵبژاردنەکانی لێژنەی وەرزشوانانی پار ئۆڵۆمپیکی ئاسیا ڕاگەیندرا، سارە جوانمەردی وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەو لێژنەیە هەڵبژێردرا.
 
پاش کۆتاهاتنی ڕێوڕەسمی هەڵبژاردن لە یارییەکانی پار ئاسیایی هانگژۆ و ڕاگەیاندنی ئاکامی هەڵبژاردنی وەرزشوانەکان،  خاتوو سارە جوانمەردی وەرزشوانی نیشتمانی لقی تیرئەنازی ئێران، وەکوو یەکێک لە ئەندامانی لێژنەی وەرزشوانانی پارئۆڵۆمپیکی ئاسیا، هەڵبژێردرا.
 
لەسەر ئەو بنەما، سارە جوانمەردی لە وڵاتی ئێران لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتەکانی ئێمارات، ژاپۆن، چین تایپە و چین وەکوو پێنج ئەندامی سەرەکی ئەو لێژنەیە دێنە ئەژمار، کە ئەو پێنج کەسە پاش کۆبوونەوە یەکێک لە ئەندامان وەکوو سەرۆک بۆ ئەو لێژنە هەڵدەبژێرن.
 
 
شاندی بەڕێوەبەری لێژنەی پارئۆڵۆمپیکی ئاسیا بۆ لەبەرچاوگرتنی بەرابەری ڕەگەزی و هەروەها ناوچەیش ئەگەری هەیە دوو ئەندامی دیکەش وەربگرێت.
 
کەژاڵ حەمیدی