کچە تێنیسۆرێکی ئێرانی بانگهێشت کرا بۆ تیپی هەڵبژاردەی ئاسیا
(0) /
زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی تێنیسی ئاسیا، یاسەمینی یەزدانی بانگهێشت کردووە بۆ ئامادەبوون لە تیپی هەڵبژارەی ئاسیا.
ئەو کچە وەرزشوانە ئێرانیە لە لایەن فیدراسیۆنی تێنیسی ئاسیاوە بەم شێوازە بانگهێشت کراوە: بە هۆی درەوشاوەیی خاتوو یاسەمینی یەزدانی وەرزشوانی گەنج و خاوەن داهاتووی ڕوون بۆ وەرزشی تێنیسی ئێران بانگهێشت دەکرێت کە وەکوو ئەندامی تیپی هەڵبژارەی ئاسیا بەشداری پێشبڕکێیەکانی وەرزشوانانی تەمەن خوار 16 و 18 ساڵ، و 2 حەوتەیی تۆڕی جیهانی وەرزشی تێنیس کە لەشاری (شێن زێن)ی چین بەڕێوەدەچێت، بکات.
شایانی ئاماژە پێدانە کە ئەو پێشبڕکێیانە بەرواری 26ی مانگی گەڵاڕێزان تا ڕێکەوتی 13 سەرماوەز بەڕێوەدەچێت.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: