تۆپی پێ خانمانی ئێرانی و هەڵبژاردنەکانی ئۆڵۆمپیک

(0) / / ورزش / زایەڵە تۆپی پێ خانمان


Oct 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی تۆپی پێ خانمانی ئێران لە کێبەرکێ لەگەڵ تیپی چین تایپە گەیشتنە ئاکامێکی بەرانبەر.

تیپی تۆپی پێ خانمانی ئێران لە دووهەمین دیداری قۆناخی هەڵبژاردنی ئۆڵۆمپیکی پاریس لەگەڵ تیپی خانمانی چین تایپە کێبەرکێ داوە. نیوەی یەکەمی ئەو دیدارە بێ هیچ تۆمارکردنی گوڵێک کۆتایی پێهات و نیوەی دووهەمیش بەهەمان شێوە، کەوابوو ئەو یارییە بە ئاکامی بەرانبەر واتا 0 بەر 0  کۆتایی پێهات.

تیپی نیشتمانی خانمانی ئێران پێشتر بەرانبەر بە تیپی ئوسترالیا تووشی شکست بوو و دوایین دیداری ڕۆژی چوارشەمە لەگەڵ تیپی  فیلیپین بەڕێوەدەچێت. ئەو پێشبڕکێیانە بە میوانداری ئوسترالیا خەریکە بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی