سامانە سروشتیەکان: 300 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە

(0) / / کردستان / زایەڵە سامانە سروشتیەکان هەرێم کوردستان


Nov 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی ئاماری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم : تاکو ئێستا زیاتر لە 300 هەزار خێزان لە هەرێمی کوردستان نەوتیان وەرگرتووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە: هەر خێزانێک 200 لیتری پێدراوە، تاکو ئێستا زیاتر لە 300 هەزار خێزان لە هەرێمی کوردستان نەوتیان وەرگرتووە.

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بەردەوامە و لە بەرامبەر هەر بەرمیلێک نەوتی سپیدا بڕی 104 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، لەکاتێکدا ئەو نرخە لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق 30 هەزار دینارە.

کامەران کەریم