لەمەودوا دوای كاتژمێر 1 ی شەو لەهەولێر كارەبای مۆلیدە دەبڕێت
(0) /
زایەڵە - قارەمان مەولوود لێپرسراوی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی شاری هەولێر لەلێدوانێكدا رایگەیاند: لەم شەوەوە لە کاتژمێر یەکەوە تاوەکو 6:30ـی خولەکی بەیانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان نابێت ، چونکە لەو کاتانەدا هاووڵاتییان خەوتوون و ئیشیان زۆر بە کارەبا نییە.
ئاماژەی بەوەشكردووە :كە بەڵام ئەگەر دانیشتووانی گەڕەکێک یان شوێنێک داوا بکەن، دەتوانن کارەبای موەلیدەیان لەو کاتەدا بدەنێ.
دەشڵێت: ئەم گۆرانكاریە لەسەر پێشنیازی هاووڵاتییان بووە و رۆژانە پەیوەندییان پێوە دەکەن کە کارەبا لەم کاتەدا زۆر پێویست نییە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: