ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمان بۆزایەڵە: شکست ناوی چیە؟

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان پەرلەمان عومەر گوڵپی


Nov 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عومەر گوڵپی ئەندامی  پێشووی پەرلەمان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: سوپا شكۆ،شكاوە،داگیركارەكە شانازی دەكات بە لێدانی ژن و منداڵ بە پێشكەوتووترین چەكی قەدەغەكراو، بۆمبی هێشوویی و فسفۆڕی سپی و بۆمبی چەند تۆنی،نزیكەی پێنج هەفتەیە، پێنج دەوڵەتی خاوەن چەكی ئەتۆمی و پێشكەوتووترین تەكنەلۆجیای سەربازی و هەواڵگریی، خەریكی گرتنی پارێزگایەكن و بۆیان ناگیرێت، شكست ناوی چیە.

وتیشی: قەوارەی داگیركارو هاوپەیمانەكانی بێجگە لە شەهیدكردنی زیاتر لە (١١،٠٠٠) ژن و منداڵ و ئاوارەكردنی زیاتر لە ملیۆنێك هاووڵاتی و ئابڕووچوونی زیاتری بانگەشەكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤیان لەو شەڕەیاندا هیچیتریان بەدەستنەهێناوە، ڕۆژ بە ڕۆژیش ناوبانگیان زیاتر ناشیرین دەبێت و لەبەردەم هەموو مرۆڤێكی خاوەن ویژداندا سیستمە وەحشیگەرییەكانیان ڕووت دەبنەوە لەو دەمامكەی چەندین ساڵە پۆشیویانە،ئێستە ڕوونە، ئەمە شەڕ نیە،جینۆسایدی گەلێكە، گەلێك كە خاوەنی حەقەو خاوەنی ئەو زەوییانەیە بەردەوام لە ١٩٤٨ەوە داگیر دەكرێن.

کامەران کەریم