لە پێنجوێن هاووڵاتیەک دەستگیر کرا
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن لە سنوری دەشتی گوندی نزارە هاووڵاتیەكیان دەستگیر کرد کە هەستابوو بە هەڵکەندنی بیر بە شێوەیەکی نایاسایی ، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە و مۆلیدەیەکی کارەبایی .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: