بەركەوتوانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە ئاگادار دەکرێنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە کوردستان چەکی کیمیاوی


Nov 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د، ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئاگاداری بۆ ئەم ١٩ بەركەوتەیەی چەكی كیمیایی كە لەخوارەوە ناویان هاتووە :بڕیاری چاندنی گلێنەی چاویان بۆ دراوە لەسەر تێچوی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق لە ئێستادا بە سوپاسەوە ١٩ گلێنەی چاو لەدەرەوەی وڵات هاوردە كراوە و لە لایەن تیمێكی (ڕوسی و لوبنانی ) لە نەخۆشخانەی (زین العابدین) لە شاری كەربەلاء نەشتەرگەریەكەیان بۆ ئەنجام دەدرێت .

وتیشی:ڕۆژی پێنچ شەممە بەرواری (٢٠٢٣/١١/١٦ ) كاتژمێر ٩ی بەیانی بە ئۆتۆمۆبێلی تایبەت بەڕێ دەكرێن بۆ شاری كەربەلاء بۆیە داوا لەم بەرێزانەی خوارەوە دەكەین كە ناوی ( لوقمان عبدالقادر محمد ) دەست پێ دەكات بە ناوی ( فریدون ئەمین سعید ) كۆتایی دێت خۆیان و یەك هاوەڵی خۆیان (یەك مرافق ) لە نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی ئامادەبن بە مەبەستی بە ڕێكردنیان 

١ـــ لوقمان عبدالقادر محمد 
٢ـــ عدالەت حمەساڵح قادر 
٣ـــ تابان رحمان علی 
٤ـــ كوێستان حكیم 
٥ـــ ڕفعت حمەرشید اللەویس 
٦ـــ منیرە عبدالقادر محمد
٧ـــ سباح كریم نجیب 
٨ــ حمەامین بابا حسن 
٩ـــ زمناكۆ حمەساڵح قادر
١٠ـــ عەتا حمەڕەشید اللە ویس
١١ـــ سەروین علی محمود 
١٢ـــ ڕەنگین عبدالقادر محمد
١٣ـــ سوهام محمد تەها 
 ١٤ـــ سوەیبە محمد ئەمین 
١٥ـــ گەلاوێژ حمەڕشید االلە ویس
١٦ـــ ناسر عزیز احمد 
١٧ـــ ستار علی محمود
١٨ـــ شیلان حكیم 
١٩ـــ فریدون امین سعید

کامەران کەریم