ئەنجومەنی ڕۆشنبیرانی کەسنەزان: ساڵیادی دروستبوونی شاری سلێمانی پیرۆزبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی کەسنەزان


Nov 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەنجومەنی ڕۆشنبیرانی کەسنەزان/ سلێمانی   ڕایگەیاند: 239 ساڵ لەمەوبەر، بناغەی ئەمشارە جوان و دڵگیرەی کوردستان دانرا و وردە وردە گەشەی کرد و بنەماکانی شار بونیاد نـــرا.

بەوبۆنەیەوە، پیرۆزبایی گەرم لە دانیشتوانی شاری سلێمانی دەکەین، کە هەمیشە پێشەنگی شۆڕش و بەرخوودان و پێشکەوتن و گۆڕانکاریی بوونە.

لەم شارەدا خوێندەواری و ڕۆشنبیری و ئەدەبدۆستیی گەیشتۆتە لووتکە و بەشێکی گەورە و گرنگ بووە لە مێژووی ڕەسەنی کورد و ئەدەبیاتی کوردیی.

هاوکات ئەم خاکە دڵگیرەی سلێمانی، بووەتە شوێنی مەنزڵگە و مەزارگەی گەورە پیاوانی ئایینیی و ئەدیبان و شاعیران وەک: (جەنابی کاک ئەحمەدی شێخ، مەلیک مەحموودی حەفید، شێخ موحەمەد کەسنەزانی، پیرەمێردی شاعیر و سەدان کەسایەتیی دیاری نەتەوەی کورد) ئەمەش هێندەی تر ئەمشارەی جوان و دڵگیرتر و بەبایەختر کردووە. 

بەرز و شکۆدار بێت ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانی، بۆنە و یاد و مەراسیمەکانتان بە ئارامی و خۆشی و ئاسوودەیی ئەنجام بدەن.

کامەران کەریم