لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای دەربەندیخان بۆ کەلار چوار کەس گیانیان لەدەستدا
(0) /
زایەڵە - لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای دەربەندیخان بۆ کەلار چوار کەسی بەڕەگەز عەرەب کە دانیشتووی دیالە بوون گیانیان لەدەستدا.
مقەدەم پشتیوان عابد لێپرسراوی کارگێڕی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند: ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە نزیک ناحیەی پێباز لەسەر رێگای دەربەندیخان بۆ کەلار بەهۆی تیژڕەوییەوە خۆی دەکات بە ژێر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا و بە هۆیەوە شۆفێر و سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە کە چوار کەس بوون و دانیشتووی دیالەن گیانیان لەدەستدا.
وتیشی: بەهۆی ئەو رووداوەوە بارهەڵگرەکە وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەشی بریندارە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: