پەرلەمانتارێک نوێترین زانیاری لەسەر موچە لەڕێگای زایەڵەوە بڵاودەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە موچە مەعاش دارایی هەرێم


Nov 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لەسەر پرسی موچە شاندی هەرێم و بەغدا گفتوگۆ دەکەن، دەشڵێت: گەڕی ئەمجارەی دانوستانەكان جیاواز دەبێت و ڕێكکەوتنی نوێ لەبارەی پرسی موچەوە ئەنجام دەدرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بەزایەڵەی ڕاگەیاند: هەفتەی داهاتوو گفتوگۆكان لەنێوان شاندی هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەڕێوەدەچێت.

ناوبراو ئاشکراشیکرد: گەڕی ئەمجارەی دانوستانەكان جیاواز دەبێت و ڕێكکەوتنی نوێ لەبارەی پرسی موچەوە ئەنجام دەدرێت.

پەیوەست بە ئانجی کۆبونەوەکەش، ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتیشی:ئامانجی كۆبونەوەی ئەمجارە كۆتاییهێنانە بەناكۆكییەكان و قسەكردنە لەسەر دەركردنی یاسای نەوت و غاز.

ڕونیشیکردەوە: لێكتێگەیشتنی تەواو هەیە سەبارەت بەپرسی موچە و بڕیاریش دراوە كە پرسی موچە لەناكۆكییە سیاسییەكان جیابكرێتەوە.

کامەران کەریم